AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٤ ٠٩:٢٠

ڕێککەوتنی کاتی لە نێوان ئێران ، ئەمریکا و عومان لەسەر گەرووی هورموز

ڕێککەوتنی کاتی لە نێوان ئێران ، ئەمریکا و عومان لەسەر گەرووی هورموز

ئاکسیۆس بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕێککەوتنێکی کاتی لە نێوان ئێران، عومان و ئەمریکا لەسەر گەرووی هورمز نزیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێران، ئەمریکا و عومان لە لێواری ڕێککەوتنێکی کاتیدان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز. ئەمریکا بەنیازە ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتنەکە ڕابگەیەنێت.

هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان لە وتووێژ لەگەڵ کۆمپانیای ئەکسیۆس پاگەندەیان کردووە کە ڕێککەوتنەکە بریتی دەبێت لە دامەزراندنی میکانیزمێکی کاتی لە نێوان ئێران و عومان لە گەرووی هورمز بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ کە دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە. هەموو ئەو کەشتیانەی کە لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەچنە ناو کەنداوی فارسەوە، دەبێ ڕێگای باکوور بگرنە بەر و بە ئاوەکانی ئێراندا تێپەڕن.

هەروەها ئەو کەشتیانەی کە لە گەرووی هورمز بەرەو دەریای عەرەبی بەجێدەهێڵن، بە ڕێڕەوی باشوور و بە ئاوەکانی عوماندا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران تێدەپەڕن.

بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە ، لەم ماوەی ٦٠ ڕۆژەدا هیچ باجێک بۆ ئەو کەشتییانە وەرناگیرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.

لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی پاککردنەوەی ڕێڕەوی ناوەڕاستی گەرووی هورمز دەدەن بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ. ڕێڕەوی ناوەڕاستی گەرووی هورمز بۆ تێپەڕینی کەشتیەکان بە پشت بەستن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی کە لەلایەن ئێران و عومانەوە دانوستان دەکرێت، بەکاردەهێنرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان ستیڤ ویتکاف و وەزیرانی دەرەوەی عومان و ئێران کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێران تا ئێستا ئیدیعای ئەکسیۆسیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

News ID 60138

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha